File:مامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی.jpg
Original file (652 × 792 pixels, file size: 422 KB, MIME type: image/jpeg)
Captions
Summary
[edit]Descriptionمامۆستا مەلا عبدالخالق شوانی.jpg |
کوردی: كورته‌يه‌ك له ژيياننامه‌ى مامۆستا (مه‌لا عبدالخالق شوانى) 1970_2019
مامۆستا (مه‌لا عبدالخالق شوانى) زانايه‌كى مه‌زن و قسه‌خۆشێكى نێو مه‌جليسان و قه‌ڵه‌مێكى ڕۆشنفيكرى هه‌مووان . نێوى ته‌واوى (عبدالخالق حسن مصطفی شەریف قادر ئەحمەدە (گچکەلە) یە . له‌ساڵى (1970) له لادێى گرده‌ڕه‌شه‌ى قه‌راجى كاكى به‌كاكى له‌دايك بوويه، له‌هۆزى شوانى يه. مامۆستا ده‌ستپێكى ژيانى به‌هاتنه نێو ئه‌ده‌ب و نووسين و شيعرى نيشتيمانى و نه‌ته‌وايه‌تى بووه. له‌كۆتاييه‌كانى ساڵى (1986) دێنه شارى هه‌ولێر له‌گه‌ڕه‌كى كورانى مه‌خمورنيشته‌جێ ده‌بن. مامۆستا (مه‌لا عبدالخالق شوانى) له‌سالى (1987) ده‌ستده‌كات به‌خوێندنى ئاينى له‌حوجره، له‌لاى مامۆستا مه‌لا عومه‌رى مام كاك بڵباس، و مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵاى جانه(پاڵانى) و مامۆستا مه‌لا عبداللطيف ميرانى. لاى هه‌رسێ له‌و مامۆستايانه‌ى خوێندووه له‌شه‌وو ڕؤژێكدا به‌بێ ئه‌وه‌ى هيچ كاميان بزانن له‌لاى ئه‌ويتر ده‌خوێنێ، كه‌ئه‌وه‌ش له‌به‌ر ڕيزى مامۆستاكان بووه واى كردووه. مامۆستا هه‌ر كه‌له‌لاى ئه‌و مامۆستا به‌ڕێزانه ئه‌هاته‌وه له ژورێكى ماڵه‌كه‌يدا وانه‌ى ئه‌وته‌وه به كۆمه‌ڵێك فه‌قێ ، كه زۆربه‌ى هه‌ره زۆريان له‌سه‌ر ده‌ستى جه‌نابيان بوون به مامۆستاى ئاينى . جه‌نابى مامۆستا مه‌لا عبدالخالق شوانى بۆ يه‌كه‌مين جار ووتار ده‌خوێنته‌وه له‌ته‌مه‌نى (18) ساڵى له‌سه‌ر ڕاسپارده‌ى (مامۆستا مه‌لا عه‌بدوڵڵاى جانه(پاڵانى) ، ناونيشانى ووتاره‌كه‌شى له‌مه‌ڕ (هه‌ژارى و نه‌دارى) ده‌بێت. جه‌نابى مامۆستا مه‌لا عبدالخالق شوانى له‌ساڵى (1994) يه‌كه‌مين بڵاوكراوه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه به‌نێوى سه‌رگوزشته‌ى ژيانى پێغه‌مبه‌ر (د.خ) . وه مامۆستا زياتر له چل په‌ڕتووكى ئاينى و فه‌رهه‌نگى و شيعر و ئه‌ده‌ب و ووتارى هه‌ينى بڵاوكردۆته‌وه. له‌ساڵى (1998) هاوسه‌رگيرى ده‌كات ، ده‌بێته خاوه‌نى (3) كوڕ و (3) كچ . به‌نێوى ( مه‌لا يونس و شێخ مه‌حمود و شازاد ، سێوه‌خان و وه‌نه‌وشه‌خان و دره‌وشه‌خان) جه‌نابى مامۆستا كه‌سێكى كۆمه‌ڵايه‌تى و كه‌سايه‌تيه‌كى جوانى نێو شارى هه‌ولێر و ته‌واوى كوردستان بوو ، له پرسه و بۆنه ئاينيه‌كان جێگه و پێگه‌ى تايبه‌ت به‌خۆى هه‌بوو، خانه‌خوێ و خانه‌دانێكى مه‌زن بوو، له‌ديوان و مه‌قامى خۆى هه‌ر له‌خزمه‌تى خه‌ڵك و خاك و ووڵات بوو. له‌ساڵانى 1998_ تا كۆتايه‌كانى ته‌مه‌نى له زۆر شوێن و مزگه‌وت ووتارى داوه له‌ساڵى (2009)وه دێته مزگه‌وتى مه‌لا ڕه‌شيدى كوران تا كۆتايى ته‌مه‌نى له‌وێ وتارى ده‌خوێنيته‌وه، ووتاره‌كانى مامۆستا كورت و پوخت بووه و بۆ زوو تێگه‌شتنى خه‌ڵك. جەنابی مامۆستا بە کەسێکی نوێخواز و ڕیفۆرم دەناسرا لە نێو کۆمەڵگا لە مەڕ شەریعەتی پیرۆزی ئیسلام. له‌ساڵى (2014 وه تا 2016) (24) جوزئى قورئانى پيرۆز ته‌فسير ده‌كا و هه‌زاران حه‌يف و مه‌خابن نه‌خۆشى ڕێگه‌ى نه‌دا ته‌واوى بكا تا ساڵى (2019) هه‌ر نه‌خۆش بوو،به‌ڵام كوره‌كانى (مه‌لا يونس و شێخ مه‌حمود و شازاد) په‌يمانى چاپكردنيان داوه ، پشتيوان به‌خوا. مامۆستا تێڕوانينى وه‌هابوو( ئاين و ئه‌ده‌ب و نيشتيمان)به‌لاى ئه‌وه‌وه ته‌واوكه‌رى يه‌كترن و په‌يوه‌ستن به‌يه‌كه‌وه و له‌يه‌كتر جياناكرێنه‌وه. مامۆستا له‌مه‌ڕ ( ته‌سه‌وف ) له‌سه‌ر ته‌ريقه‌تى نه‌قشه‌به‌ندى بوو، واتا وه‌هاى پێ باشبوو له‌گه‌ڵ زاتى حه‌ق به‌نهێنى بدوێى. مامۆستا كاتى خۆى كه فه‌قێ بوو به‌خزمه‌ت حه‌زره‌تى شێخ محمد سيڕاجه‌دين ده‌گات جه‌نابى شيخ (پێنج درهه‌مى) ئه‌وكاتى پێده‌دات، جا مامۆستا هه‌تا وه‌فاتيشى كرد، ده‌يفه‌رموو به‌ره‌كه‌تى زانست و زانيارى و ماڵ و منداڵم له‌و (ته‌به‌ڕوكه)ى حه‌زره‌تى شێخ ده‌زانم. له‌ساڵى (2004) وه تاوه‌كوو ساڵى (2018) له‌ڕاديۆ و ته‌له‌فزيۆنه‌كان به‌رنامه‌ى ئاينى پێشكه‌ش ده‌كرد، وه‌به‌تايبه‌ت پێشكه‌شكارى دوو به‌رنامه‌ى هاوچه‌رخ و نوێخواز بوو له‌ڕاديۆى ده‌نگى هه‌ولێر به‌نێوى به‌رنامه‌ى مناره كه هه‌موو هه‌ينيه‌ك پێشكه‌شى ده‌كرد و وه‌به‌رنامه‌ى بريقه‌ى ڕۆژوو كه له‌ڕه‌مه‌زانان پێشكه‌شى ده‌كرد كه گوێگرێكى زۆرى هه‌بوو. مامۆستا ئه‌وكاتانه‌ى كتێبى ده‌نووسى ئه‌وكاتانه‌بوو كه‌خه‌لك له‌نه‌هامه‌تى بوو، به‌نمونه ساڵانى (1994) كه‌يه‌كه‌مين بڵاوكراوه‌ى خۆى بڵاوكرده‌وه خه‌لك تووشى قات و قڕى و گرانى هاتبوو، وه‌له ساڵانى (2014) كه گرمه‌ى شه‌ڕى داعش بوو ئه‌و ده‌ينووسى واتا له‌كاتێك نوسينى ده‌كرد، كه كه‌س نه‌يده‌نووسى، خه‌ڵك له‌نه‌هامه‌تى بوو، ئه‌و به‌نوسينه‌كانى نه‌هامه‌تيه‌كانى ئه‌و ميلله‌ته‌ى ده‌ڕوانده‌وه. وه‌هه‌زاران حه‌يف و مه‌خابن به‌هۆكارى به‌ربوونه‌وه‌ى له‌دوواى سه‌لامدانه‌وه‌ى نوێژى به‌يانى له‌هۆش خۆى كه‌وت و دووچارى خوێنبه‌ربوون هات ماوه‌ى (9) ڕۆژان له نه‌خۆشخانه ماوه و و هه‌تاوه‌كوو له 4/12/2019 له ڕۆژى چوارشه‌ممه وه‌فاتى كرد و له گۆڕستانى گردى پيرداود به‌ئاماده‌بوونى خانه‌واده و خۆشه‌ويست و دۆست و براده‌ر و كه‌سايه‌تيه‌حيزبى و حكوميه‌كان سه‌رجه‌م چينووتوێژه‌كانى كۆمه‌ڵگا سپارده‌ى خاكى پيرۆزى كوردستان كرا. هه‌زاران سڵاووى خواى ته‌عالا له‌گڵكۆى پيرۆزى. (مامۆستا مه‌لا عبدالخالق شوانى) ............................ |
Date | |
Source | Own work |
Author | شیخ مەحمودی مەلا عبدالخالق شوانی |
Licensing
[edit]- You are free:
- to share – to copy, distribute and transmit the work
- to remix – to adapt the work
- Under the following conditions:
- attribution – You must give appropriate credit, provide a link to the license, and indicate if changes were made. You may do so in any reasonable manner, but not in any way that suggests the licensor endorses you or your use.
- share alike – If you remix, transform, or build upon the material, you must distribute your contributions under the same or compatible license as the original.
File history
Click on a date/time to view the file as it appeared at that time.
Date/Time | Thumbnail | Dimensions | User | Comment | |
---|---|---|---|---|---|
current | 19:49, 16 December 2021 | 652 × 792 (422 KB) | شیخ مەحمودی مەلا عبدالخالق شوانی (talk | contribs) | Uploaded own work with UploadWizard |
You cannot overwrite this file.
File usage on Commons
There are no pages that use this file.
Metadata
This file contains additional information such as Exif metadata which may have been added by the digital camera, scanner, or software program used to create or digitize it. If the file has been modified from its original state, some details such as the timestamp may not fully reflect those of the original file. The timestamp is only as accurate as the clock in the camera, and it may be completely wrong.
Author | 293473510005101 |
---|---|
Date and time of data generation | 17:28, 4 December 2021 |
User comments | data":[],"remix_entry_point":"challenges","source_tags":["local"],"source_ids":{},"source_ids_track":{},"origin":"unknown","total_draw_time":0,"total_draw_actions":0,"layers_used":0,"brushes_used":0,"photos_added":0,"total_editor_actions":{},"tools_used":{"effects":1,"adjust":1},"is_sticker":false,"edited_since_last_sticker_save":true,"containsFTESticker":false} |
Width | 654 px |
Height | 793 px |
Software used | PicsArt |
Orientation | Normal |
File change date and time | 17:28, 4 December 2021 |
Light source | Unknown |