User:Yusuf0098

From Wikimedia Commons, the free media repository
Jump to navigation Jump to search

دەستکاریئەم پەڕەیە بخە ژێر چاودێری

ھیمۆفیلیا

ھیمۆفیلیا نەخۆشییەکی خوێنبەربوونی بۆماوەییە، واتا لە دایک‌و باوکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ وەچەکانیان. نزیکەی (2\3)ی نەخۆشەکان، نەخۆشییەکەیان بەھۆی ھۆکاری بۆماوەییەوە تووش دەبێت، کە لەخێزانەکەیاندا ھەیە، بەڵام (1\3)ی نەخۆشەکان، رەنگە بەھۆی بازدانەوە بێت. مەرجیش نییە بەھۆی ھۆکاری بۆماوەییەوە بێت، نەخۆشییەکەش لەڕێی دایکەکەوە دەگوێزرێتەوە بۆ کوڕەکان. ھەروەک لە کوڕدا نەخۆشییەکە دەردەکەوێت، بەڵام لەئافرەتدا تەنھا ھەڵگری نەخۆشیەکە دەبێت‌و لەھەندێک کاتی دەگمەندا نەبێت، کە رەنگە لەئافرەتیشدا نەخۆشییەکە دەربکەوێ


-نیشانەکانی

نیشانەی هیمۆفیلیا، خوێنبەربوونە، كە دوو جۆرمان هەیە؛ خوێنبەربوونی رووكەشمان هەیەو لەسەرەوە روودەدات‌و رەنگە بەچاو بیبینین وەك خوێنبەربوونی ژێر پێست، لوت پژان، خوێندانان لەگەڵ پیساییدا، زیادبوونی سوڕی مانگانەی ئافرەتان، ئەمانە پێیان دەڵێن خوێنبەربوونی رووكەش. خوێنبەربوونمان هەیە لەقوڵایی جەستەدا، وەك؛ لەجومگەكاندا روودەدات، لەجومگەكانی ئەژنۆ، ئانیشك‌و ئەوانی تریشدا، ئەمە پێی دەڵێن خوێنبەربوون لەقوڵایی جەستەدا. ئەو خوێنبەربوونە ئەگەر بەهۆی هیمۆفیلیاوە بێت، هەمیشە لەقوڵاییدا روودەدات، بەڵام ئەگەر خوێنبەربوونەكە بەهۆی هۆیەكانی تری خوێنبەربوونەوە بێت، لەسەرەوە روودەدات. -نیشانەكانی لە هیمۆفیلیادا زۆرجار لەسەرەتاوە هەستی پێدەكەین بەتایبەت وەك وتمان لەنێرینەدایە. بۆ نموونە؛ ئەو رووداوەی لەسەرەتای ژیانی نێرینەدا روودەدات، سوننەت كردنە. زۆركات خوێنبەربوون لەكاتی سوننەت كردندا هەستی پێدەكرێت، یان لەدوای دوو ساڵی تەمەنەوە كاتێك دەكەوێتە جوڵەجوڵ‌و گاگۆڵكێ‌و دوایی بەپێ دەڕوات، خوێنبەربوونەكە رەنگە لەبەرئەوەی دەكەوێت لەجومگەكاندا رووبدات. خوێنبەربوون لەهیمۆفیلیادا لەجومگەكاندا كەمتر لەدەرەوەیە، بەڵام هەستی پێدەكرێت‌و جومگەیەكی نەخۆشەكە (ئەژنۆی یان ئانیشكی) ئاوساوە، شین بووەتەوە، سوور بووەتەوە، ئەوكات لای دكتۆر دەردەكەوێت خوێنبەربوونی هەی


-چارەسەری

چارەسەرەكە پشت بەڕێژەی نەخۆشییەكە دەبەستێت. ئایا نەخۆشەكە رێژەیەكی توندی نەخۆشییەكەی هەیە؟ رێژەی فاكتەر هەشتی (لەسەدا یەك) كەمتر بێت، ئەوا رێژەی توندوتیژە، ئایا رێژەیەكی ناوەندی هەیە لەنێوان لەسەدا یەك بۆ لەسەدا پێنج؟ ئایا رێژەیەكی سووكی هەیە لەسەدا پێنج تا لەسەدا سییە؟. ئەگەر رێژەی توندوتیژی هەبوو ئەوا دەستبەجێ دەبێت چارەسەری بۆ دەست پێبكەیت، چارەسەرەكەش ئەگەر هیمۆفیلیای A بوو، فاكتەری هەشتی بۆ دەستپێدەكەیت، ئەگەر هیمۆفیلیای B بوو، ئەوا فاكتەری نۆی بۆ دەستپێدەكەین. هەندێك چارەسەری تریش هەیە بەكاریدەهێنین لەكاتی خوێنبەربوونی ئاساندا وەك دەرمانی (سایكلۆكاپرۆن)، ئەوانەی تووشی خوێنبەربوونی پوك دەبن، دەتوانین سۆلیوشن یان گیراوەی سایكلۆكاپرۆن بەكاربهێنین یان حەبی سایكلۆكاپرۆن بەكاربهێنن لەگەڵیدا فاكتەرەكان. هەندێك دەرمانی تازەش دروستكراوەو ئێستا لەتاقیكردنەوەدان، دەرمانی هۆرمۆنی وەك (دی دی ئەی ڤی پی) ئەمە دەتوانێت بەكاریبهێنێت‌و رێژەی فاكتەرەكە لە لەشدا لەگەڵ فاكتەرەكانی تردا زیاد دەكات‌و دەبێتەهۆی  -نرخی ئەو دەرمانانە زۆر گرانە. لەبازاڕدا مومكین نییە نەخۆشەكە بتوانێت بیكڕێت، چونكە بەردەوام ئەو دەرمانەی دەوێت، بەڵام خۆشبەختانە لەنەخۆشخانەكەماندا هەیە، نزیكەی دوو ساڵ دەبێت ئەو دەرمانەمان لێنەبڕاوە. -(2\3)ی هۆكارەكە بۆماوەییە، (1\3)ی هۆكارەكەش بازدانە، كە گۆڕانێك لەجیناتی ئەو كەسەدا روودەدات‌و تووشی هیمۆفیلیا دەبێت. هیمۆفیلیای بەدەستهاتوویش هەیە، جۆرێكە لەهیمۆفیلیا، كە لەخەڵكی بەتەمەندا هەیە. ئەوانەی تووشی نەخۆشیەكی تر دەبن وەك ئەوانەی تووشی شێرپەنجە یان هەوكردنێكی تر دەبن، ئەوانەی دەرمانی درێژخایەن وەردەگرن، ئەوانەی چارەسەری كیمیایی وەردەگرن، هەندێكیان تووشی نەخۆشیی هیمۆفیلیای بەدەستهاتوو دەبن بەهۆی كەمبونەوەی فاكتەری هەشت لەخوێنەكەیاندا. -ئەو خێزانانەی هیمۆفیلیایان هەیە باشتروایە هاوسەریی لەناو یەكدا نەكەن. هەرچەندە رێگای گواستنەوەكە لەڕێگای دایكەكەوە دەبێت، كە دەیدات بەكوڕەكان، كوڕەكانیش دەبن بەتووشبوو، كچەكانیش دەبن بەهەڵگر. لەبەرئەوە باشترە هاوسەرگیریی لەنێوان خزمەكاندا نەبێت، ئەوانەی كە هیمۆفیلیایان هەیە. -رێژەكەی لەهەموو جیهاندا چاوەڕوان دەكرێت لە(10) هەزار كەس، (1) كەس تووشی هیمۆفیلیای جۆری A ببێت. لە(20) هەزار كەس (1) كەس تووشی هیمۆفیلیای جۆری B ببێت. خۆی رێژەی نەخۆشییەكە كەمەو زۆر بەو بڵاوییە نییە، هەربۆیە لەپارێزگای سلێمانیشدا كە رێژەی دانیشتووانی رەنگە لە دوو ملیۆن تێپەڕی بێت، ئێستا 75 نەخۆشمان هەیە، واتە رێژەكە بەو زۆریە نییە. -ناتوانیت خۆت لەهیمۆفیلیا بپارێزیت ئەگەر لە بۆماوەییەكەتدا هەبێت، رەنگە دەركەوێت یان ئەگەر بازدانێك رووبدات لەسەرەتای ژیانەوە رەنگە نەخۆشییەكە دەربكەوێت. باسی هیچ هۆكارێكی دەرەكی نەكراوە، دەبێتەهۆی تووش بوون بەهیمۆفیلیا، تەنیا جۆری هیمۆفیلیای بەدەستهاتوو نەبێت وەك وتمان بەهۆی هەندێك نەخۆشی ترەوە دروست دەبێت. ئەگەر هاتوو نەخۆشییەكە بۆماوەیی بوو، نابێت پرۆسەی هاوسەرگیری لەنێوان ئەوانەدا رووبدات، كە جیناتی